AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٥ ١٥:٥٨

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند:

سنوورەکانی هەرێمی کوردستان سەرچاوەیەکی گەورەی گەندەڵی و قاچاغیین

سنوورەکانی هەرێمی کوردستان سەرچاوەیەکی گەورەی گەندەڵی و قاچاغیین

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: دەروازە سنوریەکانی هەرێم، "سەرچاوەیەکی گەورەی گەندەڵی و قاچاغیین" و داهاتەکەشی ناشەفافە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سۆران عومه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ نووسینێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لەئەنجامی بەدواداچون بۆ دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە سەرچاوەیەکی قاچاغ و گەندەڵیە و داهاتەکەی ناشەفافە.

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات دەروازە سنوریەکانی هەرێم لەژێر هیچ چاودێری و کۆنترۆڵێکی عێراقدا نین و پابەندی بڕیاری ژمارە (13ی ساڵی 2019)ی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ نابن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لە ڕێکەوتنی ئەمجارەی هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر کۆمەڵێک ڕاسپاردە ڕێکەوتون، کە پێویستە حکومەتی هەرێم واژۆیان لەسەر بکات، بەڵام تاوه‌كو ئێستا "ئیرادەیەکی جددی نیە" بۆ پابەندی هەرێمی كوردستان لەسەر دەروازە سنوریەکان.

نوسراوی ژمارە (4046 لە 9-3-2023)ی حكومه‌تی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، هەرێمی کوردستان چوار دەروازەی سنوری بەفەرمی ناسێنراوی لەلایەن عێراقەوە هەیە، کە بریتین لە (ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان) لەگەڵ هەردو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی.

سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: شەش دەروازەی دیکەی سنوری هەیە لەلایەن عێراقەوە بەرەسمی نەناسێنراون، تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ناسێنراون، لەئێستادا لە دیراسەدایە لەلایەن عێراقەوە تاکو بەڕەسمی بناسێنرێن.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، لەو شەش دەروازەیه‌، دو دەروازەیان لە سنوری دهۆکن، بەناوەکانی سەرزێری و سێماڵکا، چوار دەروازەی دیکەیان لە سنوری سلێمانیدان بەناوی (کێلێ، سەیران بەن، تەوێڵە، پشتە)، جگە لەوە 20 دەروازەی دیکە لە هەرێمی كوردستان هەیە جگە لە حکومەتی عێراقی، لەلایەن حکومەتی هەرێمیشەوە بەفەرمی نەناسێنراوە.

News ID 45473

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha